كریستیانۆ رۆناڵدۆ واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن ئاشكرا ده‌كات .
له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا رۆناڵدۆ سه‌ره‌تا ره‌خنه‌ی له بازاری گواستنه‌وه‌ی ئێستا گرت و وتی نرخی یاریزان زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش شتێكی ناخۆشه .
رۆناڵدۆ وتیشی ساڵی 2018 ناخۆشترین ساڵی ژیانی تایبه‌تم بووه به تۆمه‌تباركردنم به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك ، كه سوپاس بۆ خوا دوای بێ تاوانیم سه‌لمێنرا، ئاخه‌ر زۆر ناخۆشه كه گومان له‌شه‌ره‌فت بكرێت .
له‌باره‌ی واده‌ی وازهێنانیشی له یاریكردن دۆن وتی "ده‌كرێت ساڵی داهاتوو كۆتایی به كاروانی وه‌رزشیی خۆم بهێنم، به‌ڵام ده‌توانم تاوه‌كو ته‌مه‌نی 40 یان 41 ساڵی یاری بكه‌م.
له كۆتاییدا ئه‌و یاریزانه باسی ریاڵ مه‌دریدی كرد‌و وتی بێگومان جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه كارێكی قورس بوو ، به‌ڵام من حه‌زم به ته‌حه‌دایه‌كی نوێ بوو
PM:02:51:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه