كۆتا داواكاری پاریس سانجێرمان له به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا بوو بۆ ده‌ستبه‌رداربون له نیمار
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتا داواكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربون له نیمار.
دوینێ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كۆتا گرێبه‌ستی دایه یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار به خواستن و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كڕینه‌وه به یه‌كجاری به‌رامبه‌ر 150 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه كه كۆتا داواكاری پاریس سانجێرمان بۆ ده‌ستبه‌رداربون له نیمار ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه داوای عوسمان دیمبلی ونیڵسۆن سمیدۆ وبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌كه‌ن .
له ماوه‌ی رابردوودا عوسمان دیمبیلی ره‌تیكرده‌وه رووبكاته یانه‌ی پاریس سانجێرمان .
PM:02:27:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 26924
جار خوێنراوه‌ته‌وه