سۆڵشایه‌ر پۆگبا شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئۆلی گۆنار سۆڵشایه‌ری نه‌رویجی وراهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد چیتر نایه‌ڵێت لێدانه سزاكانی یانه‌كه‌ی پۆگبا جێبه‌جێی بكات وله ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه‌ی ده‌سه‌نێته‌وه .
له یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی وڵفرهامتۆن پۆگبا له خوله‌كی 68 لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا وبه‌وهۆیه‌وه یانه‌كه دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا .
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه بڕیاریداوه كه ئیدی لێدانه سزاكان ماركۆس راشفۆرد جێبه‌جێی بكات وله پۆگبای سه‌ندۆته‌وه ، ئه‌مه‌شی راسته‌وخۆ له ژووی جل گۆڕینی یانه‌كه به یاریزانه‌كانی وتووه .
ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سۆڵشایه‌ر هێندی تر پۆگبا سور بكات له سه‌ر ئه‌وه‌ی رووبكاته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
PM:12:15:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه