پاریس سانجێرمان به‌رشه‌لۆنه شۆك ده‌كات وریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس له‌سه‌ر هێڵن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی كۆتا گرێبه‌ستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی .
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتا گرێبه‌ستی پێشكه‌شی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه راسته‌وخۆ ره‌تیكردۆته‌وه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه ده‌كات وده‌ڵێت به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی به خواستن و بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێشكه‌شی نیمار كردووه به‌رامبه‌ر هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كڕینه‌وه به یه‌كجاری و به‌بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ به‌ڵام راسته‌وخۆ یانه پاریسییه‌كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ره‌تكردۆته‌وه .
له ئێستادا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆسیش له كێڕكێدان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه .
AM:10:23:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8660
جار خوێنراوه‌ته‌وه