ریاڵ مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كاته جێگره‌وه‌ی پۆگبا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی مارك رۆكای ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئیسپانیۆل.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاڕاسته‌كه‌ی له یانه‌كانی تۆتنهام ومان یونایتده‌وه گۆڕیوه بۆ یانه‌ی ئیسپانیۆل و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه مارك رۆكای ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 22 ساڵی هێَڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه‌یه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی چونكه ئه‌و دوو یانه‌یه ده‌ستبه‌رداربون له پۆگبا وئه‌ریكسن ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وا له یانه‌ی شاهانه ده‌كات كه زیاتر گرنگی به تواناكانی مارك رۆكا بدا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریزانه زیاتر له هێڵی ناوه‌ندی چه‌پی یاریگا یاری ده‌كات پێچه‌وانه‌ی كاسمیرۆ كه زیاتر لای راست یاری ده‌كات .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به فه‌رمی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ست پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه بكات .
PM:11:25:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 17548
جار خوێنراوه‌ته‌وه