به‌رنامه‌ی چرینگیتۆ.. ریاڵ مه‌درید به‌رشه‌لۆنه شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ییه هه‌مان ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه به‌رشه‌لۆنه پێشكه‌شی نیماری كردووه ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه پێشكه‌شی بكات .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوا پێشنیاری خسته به‌رده‌م یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گواستنه‌وه‌ی نیمار به خواستن بۆ ساڵێك به‌رامبه‌ر 8 ملین و 500 هه‌زار یۆرۆ و پاشان كڕِینه‌وه‌ی به یه‌كجاری .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدش ئاماده‌یی نیشانداوه هه‌مان گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه پێشكه‌شی نیمار بكات و بیگوازێته‌وه یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ
به خواستن وبۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كڕینی به‌یه‌كجاری
.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردوه كه له گرێبه‌ستی خواسته‌نه‌كه‌دا هاتووه له ئه‌گه‌ری پێكانی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌ده‌بێت پاریس خۆی موچه‌كه‌ی بدات .
هێشتا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به داوای هیچ كام له‌وو دوویانه‌یه رازی نه‌بووه .
PM:08:17:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 12088
جار خوێنراوه‌ته‌وه