‌پاریس ئەستێرەیەكی گەورە دەكاتە شوێنگرەوەی نیمار

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرێبەستێكی گەورە بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ئامادە دەكات . 

رۆژنامەی لی دە سپۆرتی فەڕەنسی جەختدەكاتەوە كە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێكی بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادە كردووە بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا .

 ئەو سەرچاوەیە باس لەوەشدەكات كە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەكە چاوەرێی یەكلاییبونەوەی دۆخی نیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەكەیانە ، تا ئەوە دیبالای ئەرجەنتینی بكاتە شوێنگرەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لە یانەكەیدا .

لە ماوەی رابردووشدا بە فەرمی تۆخێل داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە كە لە ئەگەری رۆشتنی نیمار دەبێت راستەوخۆ شوێنگرەوەی بۆ پەیدا بكەن .


AM:11:10:20/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 10840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌