ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره خۆی یه‌كلاییكردۆته‌وه رووبكاته ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان خۆی یه‌كلایی كردۆته‌وه كه هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه بكات .
رۆژنامه‌ی لۆ پاریزانی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای ده‌كات كه مباپێ خه‌ونی یاریكردنه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و به‌دڵنیایی هاوینی داهاتوو شاری پاریس جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ .
له كۆتایشدا لۆپاریزان باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه مباپێ خه‌ونی ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بباته‌وه ،هه‌رچه‌نده ده‌زانێت كارێكی زۆریش قورسه.
PM:05:59:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 23032
جار خوێنراوه‌ته‌وه