هه‌واڵێكی خۆش گه‌یشته به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سكاڵاكه‌ی له دژی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمان ده‌كێشێته‌وه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بێ تاوان ده‌رده‌چێت.
مانگی پێشوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سكاڵایه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه تۆماركرد و داوای بڕی 200 ملیۆن یۆرۆیان له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه ونه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یانه‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه رێكه‌وتووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی .
رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارییدا سکاڵاکەی بکێشێتەوە، دوای ئەوەی بۆی روون بووەوە کە به‌رشه‌لۆنه بەشێوەیەکی راست گرێبەستی لەگەڵ گریزمان واژوو کردووە
PM:02:57:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 21928
جار خوێنراوه‌ته‌وه