یه‌كه‌م لێدوانی كۆتینهۆ پاش په‌یوه‌ندیكردنی به بایرن میونخه‌وه
وێستگە سپۆرت-
فلیپ كۆتینهۆی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی بایرن میونخ خۆشحاڵی خۆی به پۆشینی درێسی یانه‌ی بایرن میونخ نیشانده‌دات وده‌ڵێت ناتوانم چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م یاریم بكه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا.
له پاش واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ وتی: هاتنم بۆ بایرن میونخ ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره و خۆشحاڵم كه یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان .
كۆتینهۆ ده‌شڵێت : ناتوانم چاوه‌ڕێ ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنم بكه‌م له‌گه‌ل یانه باڤارییه‌كه‌دا و هیوادارم بتوانم خزمه‌تێكی باشی یانه‌كه‌م بكه‌م .
PM:12:25:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه