به‌رشه‌لۆنه رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار به‌كارده‌هێنێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رێگه‌یه‌كی تر بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به كارده‌هێنێت .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا جارێكی دیكه ئه‌ریك ئه‌بیداڵی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌رشه‌لۆنه سه‌ردانی پاریس ده‌كاته‌وه به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤا .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات پێشنیاری ئه‌مجاره‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ یانه پاریسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه به خواستن وبۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز نیمار بگوازێته‌وه‌و پاش ئه‌و وه‌رزه‌ش به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری بیكڕێته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای هه‌ر یه‌كه له عوسمان دیمبیلی ونیڵسۆن سمیدۆی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له نیمار.
AM:11:26:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوه‌ته‌وه