‌ئەستێرەیەكی بەرشەلۆنە رەزامەندی نیشانداوە ببێتە بەشێك لە گرێبەستی نیمار

وێستگە سپۆرت-

نیڵسۆن سمیدۆی  پرتوگالی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی نیشانداوە رووبكاتە یانەی پاریس سانجێرمان و ببێتە بەشێك لە گرێبەستی نیمار .

رۆژنامەی مۆندو دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە سمیدۆی پرتوگالی رەزامەندی نیشانداوە كە ببێتە بەشێك لە گرێبەستی گەڕانەوەی نیمار داسێلڤا و رووبكاتە یانەی پاریس سانجێرمان .

لە ماوەی رابردوودا یانەی پاریس سانجێرمان ئاشكرای كردبوو كە تەنها لەبەرامبەر پارەیەكی كاش ئامادەن دەستبەرداری نیمار بن .


PM:04:27:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 15884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری