پیرێز هاوكاری ئەستێرەیەكی یانەكەی دەكات
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینیتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید هاوكاری گاریس بێڵی وێڵزی وئەستێرەی یانەكەی دەكات تا ئەوەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەدەوام بێت .
شەوی رابردوو گاریس بێڵ لە یەكەم یاری یانەكەیدا لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد بەرامبەر سێلتافیگۆ .
رۆژنامەی ماركای نزیكی یانەی شاهانە ئاماژەی بەوە كردووە كە پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە یارمەتی بێڵ دەدات تا ئەوە بۆ وەرزەی ئەمساڵیش لە یانەكەدا بمێنێتەوە .
لە لایەكی ترەوە و لە دوای یارییەكەی سێلتافیگۆ زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە وتی دڵخۆشم بەو ئاستەی كە بێڵ لە یارییەكەدا پێشكەشی كرد .
AM:11:14:18/08/2019
ئهم بابهته 10764
جار خوێنراوهتهوه