‌ریاڵ مەدرید 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئەستێرەیەك دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هێشتا دەستبەرداری بیرۆكەی گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیان ئەریكسنی دانیماركی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام نەبووە و هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەردەوامە .

رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی شاهانە ئامادەیە 60 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرج بكات ولەم هاوینە بیگوازێتەوە ریزەكانی .

لە كۆتایشدا زەسەن باس لەوە دەكات كە یانەی بەرپرسانی یانەی شاهانە گرێبەستی فەرمی پێشكەشی یانەی تۆتنهام ناكەن تا دواساتەكانی بازاڕی گواستنەوە لە ئیسپانیا .


AM:11:03:18/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 14116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌