نوێترین لێدوانی تۆخێل له‌سه‌ر داهاتووی نیمار
وێستگە سپۆرت-
تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی وراهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان باسی دۆخی نیمار ده‌كات له یانه‌كه‌یدا وده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت به به‌شداری نیمار تیپێكی به‌هێز دروست بكه‌ین.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی رین له خولی فه‌ڕه‌نسی تۆخێل بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی :نیمار تا ئێستا یاریزانی ئێمه‌یه و له ژووری جل گۆرینی ئێمه‌دایه ، له بیری بنیاتنانی تیپێكی به‌هێزم بێگومان به نیماره‌وه .
تۆخێل ده‌شڵێت : له‌سه رۆشتنی له یانه‌كه هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵی نه‌كردووه ، به‌ڵام ده‌رونێكی باشی هه‌یه له یانه‌كه‌ماندا و قورسیشه بڕوا به خه‌ڵك بهێنێت كه نیمار لێره به‌رده‌وام ده‌بێت .
PM:08:31:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9280
جار خوێنراوه‌ته‌وه