ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵ له دووه‌م هه‌فته‌ی پریمه‌رلیگ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی بێرنلی برده‌وه.
له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسیناڵ له یاریگای خۆی میوانداری بێرنلی كرد ویارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ی ئارسیناڵ لاگازێت وئۆبامیانگ له خوله‌كه‌كانی 13 و64 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی بێرنلیش ئاشلی بانس له خوله‌كی 43 تۆماری كرد .
به‌مه‌ش یانه‌ی ئارسیناڵ كۆی خاڵه‌كانی كرده شه‌ش خاڵ پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م له نیوكاسڵیشی برده‌وه.
PM:04:40:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه