رۆژنامه‌ی ئاس: ریاڵ مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی چێڵسی ده‌كاته جێگره‌وه‌ی نیمار
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریتسیان بۆلیسیجی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێَڵسی واژووبكات .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه گرنگیه‌كی زۆر به تواناكانی بۆلیسیجی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن گرێبه‌ستی فه‌رمی له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ن له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤادا .
له كۆتاییشدا ئاس جه‌ختده‌كاته‌وه كه پیرێز ی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه چاودێریه‌كی وردی ئه‌و یاریزانه ئه‌مریكییه 20 ساڵه ده‌دات وده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌له مباپێ ونیمار له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێكیاندا .
PM:12:40:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 20312
جار خوێنراوه‌ته‌وه