میلان هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاولۆ ماڵدینی گه‌شتی ئیسپانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه قسه بكات له باره‌ی گرێبه‌ستی ماریانۆ دیازه‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه میلان زۆر به‌جدی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره ده‌دات به تایبه‌ت پاش رۆشتنی ئه‌ندریه سێلڤا له یانه‌كه‌یاندا .
ماریانۆ دیاز نزیكه له جیهێشتنی ریاڵ مه‌درید به‌و پێیه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی زیدانی راهێنه‌ردایه.
PM:12:11:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه