ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا پاش ئه‌وه‌ی به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له یانه‌ی چێڵسی برده‌وه .
له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ وچێڵسی له یاریگای ڤۆداڤۆن ئه‌رینای تایبه‌ت به یانه‌ی بێشكتاش له ئه‌سته‌نبوڵ رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه .
یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات . دوو گۆڵه‌كه‌ی چێڵسی جیرۆد وجۆرجینهۆ له خوله‌كه‌كانی 36 و101 تۆماریان كرد ودوو گۆڵه‌گه‌ی لیڤه‌رپوڵیش سادیۆ مانی له خوله‌كه‌كانی 48 و94 تۆماری كردن .
دواتر له لێدانه یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كاندا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر چوار گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و جامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
AM:12:54:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه