‌ریاڵ مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراوی دەبێت

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی چاوەڕاننەكراو ئەگەری هەیە یانەی ریاڵ مەدرید بەخواستن دەستبەرداری تواناكانی لوكا یۆڤیجی سڕبی وهێرشبەری نوێی یانەكەی بێت .

یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا توانا ئەو هێرشبەرە لە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانییەوە بگوازێتەوە ریزەكانی .

پێگەی سكای سپۆرت باسی ئەوەی كردووە كە یانەی ئەو یاریزانە نەیتوانییەوە بەو ئاستەی پێشكشی دەكات بە تەواوی زیدانی راهێنەری یانەكەی رازی بكات و پێی وایە كەریم بنزیكە باشترە بۆ هێڵی پێشەوەی یانەكەی .

ئەو سەرچاوەیە باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەری ریاڵ مەدرید بە خواستن ئەو یاریزانە بداتەوە یانەی ئنتراخت فرانكفۆرت بۆ وەرزی ئەمساڵ و وەرزی داهاتوو بیگێرێتەوە یانەكەی .


PM:11:48:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 15380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌