‌بابه‌تی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ كۆتینهۆ به‌ بایرن میونخه‌وه‌ كۆتاییهات

وێستگە سپۆرت-

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرتی‌ جیهانی‌ بابه‌تی‌ گرێبه‌ستكردنی‌ بایرن میونخ له‌گه‌ڵ كۆتینهۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ گفتووگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستپێكرد بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆتینهۆ . 

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرتی‌ جیهانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاكو ئێستا هیچ جۆره‌ گفتووگۆیه‌ك له‌ نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ ڕووینه‌داوه‌  و ئه‌وه‌ی‌ وتراوه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ بووه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ئه‌و باس وخواسه‌ سه‌ر هه‌ڵبدات


PM:02:56:13/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 4824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌