‌ڤالڤێردی‌ هه‌واڵێكی‌ ناخۆش ده‌داته‌ هانده‌رانی‌ یانه‌كه‌ی‌

وێستگە سپۆرت-

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ ئیسپانی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ مێسی‌ ناتوانێت له‌ یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ئاماده‌ بێت به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ .

له‌ میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ وتی‌ : ئێمه‌ ده‌مانویست مێسی‌ زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كان به‌ڵام به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ دووچاری‌ پێكان هات وهه‌واڵێكی‌  ناخۆش بوو بۆ ئێمه‌ .

ڤالڤێردی‌ وتیشی‌ : هه‌موومان ئاره‌زوومان ئه‌وه‌ بوو مێسی‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ به‌شداری‌ بكات ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ قورسه‌ بتوانێت له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر بیلباو یاری‌ بكات . 

له‌ كۆتاییشدا ڤالڤێردی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ نامانه‌وێت په‌له‌ بكه‌ین له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مێسی‌ تا ئه‌و كاته‌ به‌ ته‌واوی‌ چاك ده‌بێته‌وه‌. 


PM:11:30:12/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌