‌ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م داواكاری‌ پاریس سانجێرمان ره‌تده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر نیمار

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ یه‌كه‌م داواكاری‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ره‌تده‌كاته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار داسێلڤای‌ به‌ڕازیلی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ . 

رۆژنامه‌ی‌ لۆ باریزانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له‌ نیمار داوای‌ ئیسكۆ  وپاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ كردووه‌ . 

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ ڕوو كه‌ زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ نایه‌وێت به‌هیچ دۆرێك ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ ئیسكۆ بێت وبۆیه‌ ئه‌م داوایه‌ی‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌ .

 له‌ كۆتاییدا لۆ پاریزان باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا پاریس سانجێرمان خه‌یاڵی‌ لای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ تیبۆ كۆرتوا یان كیلۆر ناڤاس و بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ریاڵ مه‌درید وه‌ربگرێت . 


PM:03:03:12/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 13164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌