‌ریاڵ مه‌درید ته‌نها 24 كاتژێر له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌ دووره‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ دوای‌ 24 كاتژمێری‌ تر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دۆنی‌ ڤان دی بیكی‌ هۆڵندی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس واژوو ده‌كات.

رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ نزیكی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس هیچ لارییه‌كی‌ نییه‌ له‌ چونی‌ ڤان دی‌ بیك بۆ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ، به‌ڵام مه‌رجی‌ ئه‌یاكس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سبه‌ینێ ئه‌و یاریزانه‌ به‌شداری‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان بكات به‌رامبه‌ر باوك سالۆنیكا . 

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ راسته‌وخۆ له‌ دوای‌ ئه‌و یارییه‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤان دی‌ بیك واژوو ده‌كات .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردووشدا ئه‌و یاریزانه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌ گفتووگۆدایه‌  و هیواده‌ره‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن 


PM:02:44:12/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 22312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری