‌بایرن میونخ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستپێده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆتینهۆی‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێًره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستپێده‌كات .

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆتینهۆی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ داهاتووی‌ دیار نییه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌دا .

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بایرن میونخ كێبڕكێی‌ پاریس سانجێرمان ده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ وئاماده‌یه‌ موچه‌یه‌كی‌ باشی‌ بداتێ و له‌وه‌ی‌ ئێستای‌ به‌رشه‌لۆنه‌ زیاتر بێت . 


AM:11:02:12/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 9876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری