‌هه‌ڵوێستی‌ ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كریستیان ئه‌ریكسن ئاشكرا ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامه‌یه‌كی‌ نزیكی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌موو بیرو هۆشی‌ پیرێزی‌ سی‌رۆكی‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ نیمار داسێلڤا له‌ پێش كریستیان ئه‌ریكسنه‌وه‌ .

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا پیرێز بیری‌ ته‌نها لای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گرێبه‌ستی‌ نیمار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ یانه‌كه‌ی‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ روو یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌ بیرۆكه‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌ریكسن په‌شیمان نه‌بۆته‌وه‌و هه‌تا دووی‌ مانگی‌ نۆ كه‌ واده‌ی‌ كۆتایی بازاڕی‌ گواستنه‌وه‌یه‌ له‌ ئینگلته‌را یانه‌ی‌ شاهانه‌ هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ده‌دات ، به‌ڵام ئامانجی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ له‌ پێش ئه‌ریكسنه‌وه‌ گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ نیمار 


PM:04:59:11/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌