‌خلێفی‌ داوایه‌كی‌ سه‌یر له‌ باوكی‌ نیمار ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

ناسر خلێفی‌ قه‌ته‌ری‌ وسه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان داوا له‌ باوكی‌ نیمار ده‌كات كه‌ كا ربكات له‌ پێناو گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید . 

رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ خڵێفی‌ به‌ باوكی‌ نیماری‌ وتووه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بریكاری‌ كاره‌كانییه‌تی‌ كه‌ هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید بگه‌نه‌ رێكه‌وتن ونیمار بفرۆشن به‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا یانه‌ی‌ شاهانه‌ش هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌ ده‌ستپێكردووه‌ 


PM:04:45:11/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 12356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری