ڤیدیۆ.. مان سیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره ده‌ستی به‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به پێنج گۆَڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی وێستهامی برده‌وه .
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی مان سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی وێستهام و یارییه‌كه‌ی به پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی خۆی كۆتایی پێهێنا .
گۆڵه‌كانی مان سیتی سیانیان ره‌حیم سترلینگ تۆماری كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش گابرێل خیسۆس وسێرجیۆ ئه‌گوێرۆ تۆماری كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش مان سیتی یه‌كه‌م سێ خاڵی له وه‌رزی نوێی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا
PM:04:45:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوهتهوه