‌ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداری‌ لێدا

وێستگە سپۆرت-

 

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد و به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ نۆرویج سیتی‌ برده‌وه‌ .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ وه‌رزی‌ نوێی خولی‌ نایابی‌ ئینگلیزی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ یاریگای‌ ئه‌نفێڵد میوانداری‌ یانه‌ی‌ نۆرویج سیتی‌ كرد ویارییه‌كه‌ به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ سودی‌ لیڤه‌رپوڵ كۆتاییهات .

گۆڵه‌كانی‌ لیڤه‌رپوڵ هانلی‌ به‌ هه‌ڵه‌ ومحه‌مه‌د سه‌ڵاح و ڤان دایك و ئۆریجی‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ حه‌ت و19 و28و42 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌  نۆریویج سیتیش تیمۆ بوكی‌ له‌ خوله‌كی‌ 64 تۆماری‌ كرد  و لیڤه‌ر یه‌كه‌م سێ خاڵی‌ له‌ وه‌رزی‌ نوێ به‌ده‌ستهێنا 

 


AM:12:05:10/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌