ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گورزێكی كوشنده له گریزمان ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی سكاڵایه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتی یانه‌كانی ئیسپانیا ده‌كات و داوا ده‌كات كه گریزمان له یاریكردن له خولی ئیسپانی بێبه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو .
خافێرتیباسی سه‌رۆكی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سكاڵایه‌كی فه‌رمیان پێشكه‌شی یه‌كێتییه‌كه كردووه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ گریزمان .
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه له مانگی سێی رابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه راسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه و داوای لێكردووه كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه .
خافێر تیباتس بۆ رژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ده‌ڵێت رۆخی بلانكۆس داوایان كردووه له سكاڵاكه‌دا كه گریزمان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ له خولی ئیسپانی سزابدرێت وبه‌شداری نه‌كات .
PM:12:20:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4944
جار خوێنراوه‌ته‌وه