پاریس سانجێرمان واده‌ی كۆتایی رۆشتنی نیماری له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی واده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی نیمار داسێلڤا و رۆشتنی له یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه 31 ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی نیمار داسێلڤا ورۆشتنی له یانه پاریسییه‌كه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هه‌تا 31ی ئه‌م مانگه نیمار له یانه‌كه نه‌ڕوات ، ئه‌وا بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت .
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی جێهێشتنی نیمار له پاریس سانجێرمان بۆته بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌كان .
AM:11:53:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 12372
جار خوێنراوه‌ته‌وه