ریاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تواناكانی ئه‌سینسیۆ له ده‌ست بدات .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له یاری دۆستانه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئارسیناڵ ، ماركۆ ئه‌سینیسۆ ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شاهانه دووچاری پێكان هات .
له دوای یارییه‌كه پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌و یاریزانه دووچاری پچڕان هاتووه له به‌ستره‌كانی دا و
به پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانیش ئه‌و یاریزانه تا كۆتایی وه‌رز دوورده‌كه‌وێته‌وه
له‌سه‌رپێكانی ئه‌و یاریزانه زیدان وتی: ئێمه زۆر دودڵین له پێكانی ئه‌سینسیۆ وهیوادارین پێكانه‌كه‌ی زۆر قورس نه‌بێت .
زیدان: ستایشی بێڵیشی كرد كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد ووتیشی ئه‌مڕۆ بڕیارماندا به‌شدار پێبكه‌ین ، به‌ڵام پێكانی ئه‌سینسیۆ هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی بێڵ نابێت .
AM:11:15:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه