به فه‌رمی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چاڤی سیمۆنزی هۆڵندی و یاریزانی ته‌مه‌ن 16 ساڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واژووكرد به گرێبه‌ستێكی ئازاد.
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سیمۆنڤی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ماڵئاوایی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كرد پاش ئه‌وه‌ی له تیمی لاوانی خوار 17 ساڵانی سه‌ربه قوتابخانه لاماسیا یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره دیاره‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه .
پاریس سانجێرمان بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سیمۆنز ئه‌نجامداوه كه چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی پرشنگداری لێ ده‌كرێت.
زۆرێك له چاودێران پێیان وایه به‌رشه‌لۆنه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه به له‌ده‌ستدانی ئه‌و یاریزانه .
PM:11:11:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8300
جار خوێنراوه‌ته‌وه