زیدان رووبه‌ڕووی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی كه له‌سه‌ر گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دای پیرێز سه‌رزه‌نشتی زیدانی كردووه .
له ماوه‌ی رابردوودا زیدان له لێدوانێكیدا ئاشكرای كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بێڵ یاریزانی یانه‌كه‌مان نییه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، گله‌یی له زیدان كردووه سه‌باره‌ت ئه‌و لێدوانه‌ی له‌باره‌ی به‌یڵه‌وه دای، چونكه ئه‌و قسانه‌ی زیدان بوونه‌ته هۆكاری دابه‌زینی نرخی یاریزانه وێڵزییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ده‌كات، یانه‌یه‌كی چینی به‌ر له لێدوانه‌كه‌ی زیدان ئاماده‌بوو پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینی به‌یڵ بداته ریال مه‌درید، به‌ڵام دوای لێدوانه‌كه‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌و رازی نییه به‌یڵ به پاره‌یه‌كی زۆر بكڕێت.
له كۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه پێرێز راشكاوانه به زیدانی گوتووه "پۆگبا ناهێته ریال مه‌درید تاوه‌كو به‌یڵ نه‌فرۆشن".
PM:06:44:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8716
جار خوێنراوه‌ته‌وه