یۆڤانتۆس گرێبه‌ستێكی گه‌وره پێشكه‌شی نیمار ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاماده‌یی نیشانداوه گرێبه‌ستێكی گه‌وره پێشكه‌شی نه‌یمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی بكات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌سه‌رۆكایه‌تی ماوریس ساری راهێنه‌ری یانه‌كه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی نیماری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی وهه‌وڵی جدی ده‌دات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانیدا .
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه یانه‌ی یۆڤانتۆس ئاماده‌یه هه‌ریه‌كه له پاولۆ دیبالا وبلیس ماتویدی بداته یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیدا بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار.
PM:05:57:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه