گریزمان دووچاری پێكان هات
وێستگە سپۆرت-
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا به درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی دوچاری پێكان هات .
ئه‌مرۆ له جامی راكۆتینی دۆستانه‌دا یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه .
له تایمی یه‌كه‌مدا وله به‌ركه‌وتنێكی قورس‌دا له‌گه‌ڵ جۆرجینهۆی یاریزانی چێڵسی گریزمان دووچاری پێكان هات و دوای چاره‌سه‌ر تایمی یه‌كه‌می به‌و شێوه‌یه ته‌واو كرد و تایمی دووه‌میش به‌شێكی زۆر له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان چونه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .
له لێدوانێكیدا له پاش یارییه‌كه گریزمان بۆ پێگه‌ی گۆڵی جیهانی وتی: قاچم دوچاری ئازارێكی بچوك هاتو بۆ یاریی داهاتوو ئاماده ده‌بم .
وتیشی گوێ نه‌دام به ئاستم له‌م یارییه‌دا چونكه بێگومان به بونی مێسی وسوارێز ئاستم باشتر ده‌بێت .
PM:05:41:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3156
جار خوێنراوه‌ته‌وه