ڤیدیۆ.. چێڵسی له به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به دوو گۆڵی به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به به‌رشه‌لۆنه هێنا.
له جامی راكۆتین وله یاریگای سایتاما له وڵاتی ژاپۆن به‌رشه‌لۆنه رووبه‌رووی چێڵسی بوه‌وه . یارییه‌كه به دوو گۆڵی به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی چێڵسی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی چێڵسی له خوله‌كه‌كانی 34 و81 تامی ئه‌براهام و رۆس باركلی تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه راكیتیچ له كۆتایی یارییه‌كه‌دا تۆماری كرد .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆژی شه‌ممه به‌رشه‌لۆنه رووبه‌ڕووی ڤیسل كوبی ژاپۆنی ده‌بێته‌وه.
PM:03:34:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7764
جار خوێنراوه‌ته‌وه