هۆكاری رۆشتنه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی زیدان له راهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
رامۆن كاڵدیرۆنی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هۆكاری رۆشتنی زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌كه ئاشكرا ده‌كات له ساڵی 2018.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی كاڵدیرۆن ده‌ڵێت: زیدان له ساڵی 2018 راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه‌ی جێهێشت ،هۆكاری رۆشتنه‌كه‌ی گاریس بێڵی وێڵزی بوو ، چونكه پیرێز بڕوای به تواناكانی بێڵ هه‌بوو پێچه‌وانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ .
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشووی ریاڵ مه‌درید ده‌شڵێت: ساڵی 2018 زیدان ئاره‌زووی كرد كه پارێزگاری له تواناكانی رۆناڵدۆ بكات وده‌ستبه‌رداری تواناكانی گاریس بێڵ بێت ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه بوو ، بۆیه زیدان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یانه‌كه‌ی جێهێشت.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا زیدان راگه‌یاندبوو كه بۆ یه گاریس بێڵم بانگهێشتی یارییه‌كه‌ی بایرن میونخ نه‌كرد چونكه نزیك بوو له جێهێشتنی یانه‌كه .
PM:12:29:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 13504
جار خوێنراوه‌ته‌وه