سكای سپۆرت: له‌یه‌ك دۆخدا گاریس بێڵ ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت
وێستگە سپۆرت-
پێگه‌ی سكای سپۆرتی جیهانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه ته‌نها له یه‌ك دۆخدا گاریس بێڵی وێڵزی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت .
له ئێستادا بابه‌تی رۆشتنی گاریس بێڵ له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆته ناونیشانی زۆرێك له رۆژنامه‌كان و له ماوه‌ی رابردووش‌دا زیدان ئاشكرای كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بێڵ یاریزانی تیپه‌كه‌مان نابێت .
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی سكای سپۆرتی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گاریس بێڵ ته‌نها له یه‌ك دۆخدا ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت ئه‌ویس ئه‌وه‌یه كه موچه‌یه‌كی خه‌یاڵی له یانه‌یه‌كی تر وه‌ربگرێت هاوشێوه‌ی باشترینه‌كانی جیهان.
له ئێستادا بێڵ له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌فته‌نی 612 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت وگرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 كۆتایی دێت .
AM:11:19:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه