ریاڵ مه‌درید ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی بووه ویانه‌ی داهاتووشی ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌ستبه‌رداری تواناكانی دانی سیبایۆسی ئیسپانی و یاریزانی یانه‌كه‌ی بووه وله‌چه‌ند كاتژمێری داهاتووشدا ده‌بێت یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵ.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه ریاڵ مه‌درید ره‌زامه‌ندی بۆ گرێبه‌ستی ئارسیناڵ نیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی دانی سیبایۆسی وبه فه‌رمی له چه‌ند كاتژمێر داهاتوودا ده‌بێته یاریزانی ئه‌و یانه له‌نده‌نییه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ئارسیناڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز وبه‌خواستن ئه‌و یاریزانه ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری .
چاوه‌ڕێشده‌كرێت ئه‌مڕۆ سیبایۆس بگاته له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان .
AM:10:30:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14816
جار خوێنراوه‌ته‌وه