‌ریاڵ مەدرید لە پێناو ئامانجێك دەستبەرداری دوو ئەستێرەی دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چوار چێوەی پلانەكانی بۆ كڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی لە یانەی مانچستەر یونایتد، دەیەوێت خامیس ڕۆدریگێز و گاریس بەیڵی یاریزانانی یانەكەی بفرۆشێت.

ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانییەكانی شاری مەدرید ئاماژە بەوە دەكەن سەرۆك و كارگێری ڕیاڵ مەدرید نایەوێت پەلە لە كڕێنی پۆگبادا بكات، ئەمە لە كاتێكدا كارگێڕی شەیتانە سوورەكان 150 ملیۆن یۆرۆ وەك نرخی پۆگبا داناوە و یانەكەش ئەو نرخە بە زۆر دەزانێت.

بەڵام پلانی یانەی شاهانە سەرەتا فرۆشتنی ڕۆدریگێزی كۆڵۆمبی و گاری بەیڵی وێڵزییە، یانەكە دەیەوێت لە فرۆشتنی خامیسدا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت و ئاماجێتی لە فرۆشتنی گاریس بەیڵیشدا نزیكەی 70 ملیۆن یۆرۆی دیكە بۆ خەزێنەی یانەكە زیاد بكات، بەمەش لە فرۆشتنی هەردوو یاریزانەكەدا نزیكەی 120 ملیۆن یۆرۆی چنگ دەكەوێت دەتوانێت لە كڕینی پۆگبادا سوودی لێ ببینێت.


AM:12:02:23/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 12236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌