خوان ماتا سه‌باره‌ت به پۆگبا ریاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
خوان ماتای ئیسپانی ویاریزانی یانه‌ی مان یونایتد جه‌ختده‌كاته‌وه كه پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان خۆشحاڵه له یانه‌كه‌دا ونایه‌وێت جێبهێڵێت .
ماوه‌یه‌كه رۆشتنی پۆگبا له یانه‌كه‌یدا وچونی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆته بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه‌كان ، به‌ڵام خوان ماتای هاوڕێی ئه‌و یاریزانه كۆتایی به هه‌موو شتێك هێنا .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی بێرنابیۆ ماتا ده‌ڵێت: دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه كه پۆگبا له یانه‌كه‌ماندا زۆر خۆشحاڵه وئه‌و هه‌واڵه‌نه‌شی كه له‌سه‌ری بڵاو ده‌بێته‌وه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی رۆژنامه‌كانه .
ماتا ده‌شڵێت: من هاوڕێی وهاوكاری ئه‌و یاریزانه‌م له مان یونایتد وپێتان رائه‌گه‌ینم كه پۆگبا ئاسوده‌یه له یاریگای ئۆڵترافۆرد.
PM:08:21:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه