ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌دید چوار ساڵ زیندانی بكرێت
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ره‌ئول گۆنزالێسی ئیسپانی و راهێنه‌ری تیپی كاستیای ریاڵ مه‌ردید رووبه‌رووی سزای زیدانیكردن ببێته‌وه به‌هۆی قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌رییه‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای ده‌كات كه به‌هۆی قه‌رزێكی زۆره‌وه كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه ئه‌گه‌ری سزادانی ره‌ئول هه‌یه به به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا چوار ساڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌شده‌كات كه ره‌ئول بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پاره‌یه‌كی زۆری له كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه .
مۆندۆ جه‌ختده‌كاته‌وه دادگا ئه‌و سكاڵایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه وكۆمپانیای ئۆرنتیا داوای كردووه كه ره‌ئول حه‌وت ملیۆن و17 هه‌زار یۆرۆ به‌بێ سو و زیاده ده‌بێت بداته‌وه به كۆمپانیه‌كه ئه‌گه‌ر وانه‌كات رووبه‌رووی سزا ده‌بێته‌وه .
له كۆتایشدا ئه‌و رۆژنامه‌یه نوسیویه‌تی ده‌بێت ره‌ئول یه‌كێك له كۆمپانیاكانی بفرۆشێت تا ئه‌وه‌ی له سزای زیدانی كردن رزگاری بێت.
PM:01:08:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6592
جار خوێنراوه‌ته‌وه