بایرن میونخ داواكه‌ی به‌رشه‌لۆنه ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی داواكه‌ی به‌رشه‌لۆنه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری دایڤد ئالابای نه‌مسای وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی نابێت له به‌رژه‌وه‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی دایڤید ئالابای نه‌مسای و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخ ده‌كات بۆ ریزه‌كانی و ئه‌م هاوینه‌ش به ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك بۆ شوێنی ئه‌لبای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی و دایڤد ئالابای به‌رگریكاری بایرنیش یه‌كێكه له بژارده‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه بایرن میونخ به هیچ شێوه‌یه‌كی نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئالابا بێت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئاره‌زووی مانه‌وه‌ی ده‌كات .
AM:10:56:22/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه