گریزمان لێدوانێكی نوێ له‌سه‌ر مێسی ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جارێكی تر لێدوان له‌سه‌ر مێسی ده‌داته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م تا شانبه‌شانی مێسی یاری بكه‌م .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا گریزمان ده‌ڵێت: به‌ڵێ به‌رپرۆشم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی یاری بكه‌م .
گریزمان ده‌شڵێت رۆژ به رۆژ حه‌زی بینینم بۆ مێسی زیاد ده‌كات وهیوادارم به‌زووی بگه‌ڕێته‌وه راهێنانه‌كان تا زیاتر له‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه فێرببم .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مێسی به‌شداری گه‌شته‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی نه‌كردووه بۆ وڵاتی یابان به‌هۆی ئاماده‌بونی له یارییه‌كانی كوپا ئه‌مریكا.
PM:02:29:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2836
جار خوێنراوه‌ته‌وه