به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام بدات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مویس كینی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی یۆڤانتۆس بگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی مویس كینی ئیتاڵی وئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ تواناكانی له‌م هاوینه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت .
ئه‌و رۆژنامه‌یه له وته‌ی جیانلوكا دی ماریزیوه گواستویه‌تییه‌وه كه كارگێری بلۆگرانا ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی وبۆ وه‌رزی نوێ به‌شێوه‌ی خواستن بیداته یانه‌ی ئیشبیلیه ئیسپانی .
له كۆتایشده ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ یۆڤانتۆس ده‌ستبه‌رداری مویس كین ده‌بێت .
PM:12:15:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 14120
جار خوێنراوه‌ته‌وه