هۆكاری پۆشینی درێسی ژماره 50 له لایه‌ن هازارده‌وه ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هۆكاری پۆشینی درێسی ژماره 50 ی له یه‌كه‌م یاریدا له لایه‌ن ئیدین هازاردی به‌لجیكی یه‌وه ئاشكرا كرد .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هازارد یه‌كه‌م یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونخ وبه شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو درێسی ژماره 50ی پۆشی بوو .
ماركا جه‌ختده‌كاته‌وه هۆكاری پۆشینی درێسی ژماره 50 له لایه‌ن هازارده‌وه به‌بۆنی تێپه‌ڕبونی 50 ساڵ بووه به‌سه‌ر یه‌كه‌م گه‌شت بۆچونه سه‌ر مانگ له ساڵی 1969 به سه‌ركردایه‌تی نیڵ ئارمسترۆنگی ئه‌مریكی .
AM:11:54:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4160
جار خوێنراوه‌ته‌وه