زیدان بۆمبه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه‌و بابه‌تێكی فه‌رمی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند كه بۆ وه‌رزی داهاتوو گاریس بێڵ یاریزانی یانه‌ی شاهانه نابێت بۆ وه‌رزی داهاتوو.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای شكستی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونخ كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی یانه باڤارییه‌كه كۆتاییهات زیدان له‌سه‌ر داهاتووی گاریس بێڵ وتی ئه‌و یاریزانه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌مان جێده‌هێڵێێت و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ وه‌رزی داهاتوو یاریزانی ریاڵ مه‌درید نابێت .
زیدان وتیشی هیچ كێشه‌یه‌كی تایبه‌تم له‌گه‌ڵ بێڵ نییه‌و به‌ڵام جێهێشتنی یانه‌كه باشترین بڕیاره ومن راهێنه‌رم و بڕیاره‌كان به ده‌ست منه .
له كۆتایشدا وتی به‌دڵنیایی له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌ی تر له گفتووگۆ داین بۆ فرۆشتنی بێڵ.
AM:10:32:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 11428
جار خوێنراوه‌ته‌وه