ڤیدیۆ.. بایرن میونخ له ریاڵ مه‌دریدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ له یارییه‌كی دۆستانه وبه سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ریاڵ مه‌دریدی برده‌وه .
له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانان و له یارییه‌كی به‌هێزدا ، یانه‌ی بایرن میونخ رووبه‌رووی ریاڵ مه‌درید بوه‌وه ویارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه باڤارییه‌كه كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی بایرن هه‌ریه‌كه له تۆلیسۆ ولیڤاندۆڤسكی وسێرجی گنابری تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش رۆدریگۆ سێلڤا تۆماری كرد.
له یاری داهاتوودا ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئارسیناڵ یاری ده‌كات و بایرن میونخیش رووبه‌رووی میلان ده‌بێته‌وه .
AM:10:21:21/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوه‌ته‌وه