پاریس سانجێرمان به‌رشه‌لۆنه‌ی بێ به‌ش كردووه له ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی گرنگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دڵی به‌رگری واژوو بكات وبه‌شێكی هۆكاره‌كه‌ش یانه‌ی پاریس سانجێرمان بووه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رشه‌لۆنه تاكو ئێستا شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی باش بۆ دڵی به‌رگری وله دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه له‌ده‌ستی داون دی لێختی هۆڵندییه كه رویكرده یانه‌ی یۆڤانتۆس .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه له دوای سه‌رنه‌گرتنی گرێبه‌ستی دی لێخت هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ گواستنه‌وه‌ی عه‌بدو دیالۆی به‌رگریكاری بروسیادۆرتمۆند ، به‌ڵام یانه‌ی پاریس سانجێرمان هاته نێو گرێبهستهكهوهو ئه‌و یاریزانه‌ی له به‌رشه‌لۆنه رفاند و به‌رامبه‌ر 32 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووكرد.
AM:11:21:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6960
جار خوێنراوهتهوه